شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەڵێت،ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/١٥ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕووداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە( خێزان و کچی ) کوژراو، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی (شاخەوان حسێن عەبدوڵا).
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.