ترەمپ لەسەر داوای سعودیە و قەتەر و عومان دەرفەتێکی نوێی بەئێران دا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 833 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای سعودیە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: سعودیە، قەتەر و عومان، ترەمپیان ڕازی کرد کە دەرفەتێک بە ئێران بدات.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، سعودیە، قەتەر و عومان، هەروەها ڕوسیا و تورکیا ترەمپیان ڕازی کرد کە دەرفەتێک بە ئێران بدات و لەدوا ساتەکانی ئەگەری لێدانی ئێران ڕۆڵیان هەبووە لەهێورکردنەوەی ڕەوشەکە.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئێران لەڕێگای عومانەوە سازشی بۆ ئەمریکا کردووەو ترەمپیش دەرفەتێکی پێداوە.

ترەمپ چاوەڕوانی هەنگاوەکانی ئێران دەکات لەو بەڵێنانەی داویەتی بەواشنتن، بەڵام کاتی زۆریشی لەبەردەستدا نییە، چاوەڕێش ناکرێت ئێران هەنگاوێکی کرداری بنێت، چونکە داواکاری سەرەکی ترەمپ ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی و پشتیوانی گرووپە چەکدارەکانە.