بافڵ تاڵەبانی: شەممە شاندێکی باڵای یەکێتی بە خۆشمەوە دەچینە لای نەوەی نوێ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەتۆمارێکی ڤیدیۆیدا وەڵامی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە و دەڵێت ڕۆژی شەممە سەردانیان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت گوێم لەپرێس کۆنفڕانسەکەی شاسوار عەبدولواحید گرتووەو تێیدا وتی کێ خوازیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجە بۆ پەرلەمان و هاوسەنگی هێز و شەفافیەتە، ئێمەش دەڵێین بەڵێ یەکێتی ئەوەی دەوێت.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، ئەو بابەتە بە پرێس کۆنفڕاس ناکرێت، ئێمە وەک یەکێتی ڕۆژی شەممە دێینە لاتان، ئێوە بەجدیتانە و ئامادەن ئێمەش ئامادەین.

شاسوار عەبدولواحید لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری شارپرێسدا ڕایگەیاند چی لایەنێک لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی بودجەو هاوسەنگی هێزە.