شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان، له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ورده‌كاریى بڕیارى كشانه‌وه‌ى شه‌ڕڤانان له‌دوو ناوچه‌ى عه‌ره‌بنشین ئاشكراده‌كات، هاوكات ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئاشكراده‌كات كه شه‌ڕڤانانى كورد تێیدا جێگیرده‌بن.
شه‌وى ڕابردوو مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "بەپشتبەستن بەبانگەوازی گەلانی دۆست‌و ناوبژیوانان، لەنیشاندانی نیەتپاکیمان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی یەکگرتن‌و پابەندبون بەمەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادار، بڕیارمانداوە کاتژمێر حه‌وتى به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لەهێڵەكانى ئێستای ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لەدوو ڕۆژی ڕابردودا کەوتوونەتە به‌ر په‌لامارى گروپه‌كانى دیمه‌شق، بکشێنینەوەو دوبارە بڵاوکردنەوەیان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده بۆ شارپرێس وتى، "ئه‌و ناوچانه‌ى ئێستا دیمه‌شق داوایانده‌كاته‌وه بریتین له(دێرحافرو مه‌سكه‌نه) ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ش له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه شه‌ڕڤانانمانى تێدا جێگیربون".
وتیشى، "هۆكارى چونى شه‌ڕڤانانى ئێمه‌ش ئه‌وكات بۆ ئه‌و دوو ناوچه‌یه ئه‌وه‌بوو، داعش مه‌ترسییه‌كى جدى بوو بۆسه‌ر ناوچه‌كانى سنورى ژێر كۆنترۆڵى ئێمه‌و شاره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان، به‌تایبه‌ت هاتوچۆكردنى داعش له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى ڕوبارى فورات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وكاتیش ئه‌مریكا زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوو شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ئێستا تێیاندا ده‌كشێینه‌وه جوڵه بكه‌ین‌و داواى لێكردین نه‌چینه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ئێمه تێمانگه‌یاندن كه جموجوڵى تیرۆریستانى داعش‌و گروپه‌كانى دیكه له‌و ناوچانه، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شاره‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى دێرحافرو مه‌سكه‌نه كه دوو ناوچه‌ى عه‌ره‌بنشینى سوریان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌شى كه شه‌ڕڤانانى تێدا جێگیرده‌بن بریتیه له‌ناوچه‌یه‌ك به‌ناوى (ئه‌لبوعاسى) كه ده‌كه‌وێته گونده‌كانى سنورى ته‌بقه‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ئاگاداریى‌و ناوبژیوانى ئه‌مریكا ده‌بێته هێڵى نێوان هێزه‌كانى سوریا‌و شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده.
