شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌یانده ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى سه‌رۆكى سوریا‌و ده‌ڵێت، "به‌په‌له كێشه‌كانت له‌گه‌ڵ كورد چاره‌سه‌ر بكه، ئه‌گه‌رنا دوباره سزاكانى قه‌یسه‌رت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنینه‌وه".
جەی دی ڤانس جێگری دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا ئه‌نجامداوه‌و په‌یامى واشنتۆنى پێگه‌یاندوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكردوه، دى دى ڤانس له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا بۆ شه‌رع پێیى وتوه، هه‌رچى زوه ناکۆکییەکانت لەگەڵ کوردانى وڵاته‌كه‌ت چارەسەربكه.
هه‌روه‌ك جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى تره‌مپ ئه‌وه‌شى به‌شه‌رع وتوه، "بەرپرسانی ئەمریکی هەڕەشەیان كردوه بەدوبارە جێبەجێکردنەوەی سزاکانی قەیسەر، ئەگەربێت‌و سوپاكه‌ت بەردەوامبێت لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)".