شارپرێس:
ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، پاراستنی مافەکان بەمەرسومی کاتیی نابێت، بەڵکو پێویستی بەدەستورێکی هەمیشەیی هەیە کە گوزارشت لەئیرادەی هەموو گەلو پێکهاتەکان بکات.
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوەهات، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، مەرسومێکی تایبەت بەمافەکانی گەلی کوردی دەرکردو تێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کورد بەشێکی ڕەسەنی گەلی سوریانو شوناسو زمانەکەیان بەشێکە لەناسنامەی نیشتمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری جەختیکردوهتەوە، هەر مەرسومێک دەربچێت، تەنانەت ئەگەر نیەتێکی باشیشی لەپشت بێت، ناتوانێت ببێتە گەرەنتییەکی ڕاستەقینە بۆ مافی پێکهاتەکان ئەگەر لەچوارچێوەی دەستورێکی گشتگیردا نەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوە ڕەنگە تەنها وەک هەنگاوێکی سەرەتایی ببینرێت، بەڵام داخوازییو ئاواتەکانی گەلی سوریا بەدیناهێنێت کە قوربانییەکی زۆریان بۆ دەوڵەتێکی دیموکرات داوە.
لەکۆتاییدا ڕایانگەیاندوە، چارەسەری ڕیشەیی لەسوریا تەنها لەڕێگەی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرفراوانو داڕشتنی دەستورێکی دیموکراتی ناەندی دەبێت، کە هاوبەشیی ڕاستەقینەی هەموانو دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم هاوڵاتییان دابینبکات.
