شارپرێس:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکیان ئەنجامداو دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، هه‌ردوولا نيگهرانيى قووڵيان به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزى و پێکدادانەکان له سووريا ده‌ربڕى و داوايان كرد هه‌موو لايه‌ک دۆخه‌كه هێوربکەنەوە.
هه‌روه‌ها هەردولا پشتگيرييان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تى سووريا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل كرده‌وه.
لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى کرد بۆ ميانگيرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى سووريا و رێگه‌گرتن له ئاڵۆزيى زياتر.