ئەمریكا پەیامی ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەكان ئاڕاستەی سوریا دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند ئێمە پێشوازی لەهەوڵە بەردەوامەکانی هەموو لایەنەکانی سوریا دەکەین بۆ ڕێگریکردن لەپەرەسەندن و بەدواداچون بۆ چارەسەر لەڕێگەی دیالۆگەوە.


کوپەر لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، داوا لەهێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەین سەرجەم ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەکانیان لەناوچەی نێوان حەلەب و تەبقە ڕابگرن.

ڕونیشیکردەوە، بەردەوامی چالاکییە بەهێزەکان دژ بەداعش و فشارە سەربازییە بەردەوامەکان پێویستی بەهەوڵی هاوبەشی هاوبەشەکانی سوریا هەیە، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان.

 

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەکراوە، "ڕاوەدونانی توندی داعش و بەردەوامبونی فشارە سەربازییەکان، پێویستی بەکاری تیمەکان هەیە لەنێوان هاوبەشە سورییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان. سوریایەکی ئاشتیخواز لەگەڵ خۆی و دراوسێکانیدا، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەتەواوی ناوچەکەدا".

بەپەلە