شارپرێس:
کۆبونەوەی دووقۆڵیی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەستیپێکرد.
كەمێك لەمەوبەر، کۆبونەوەی دووقۆڵیی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەلەرچاوگرتنی دۆخی سوریا چاوەڕێدەكرێت گرنگترین تەوەری گفتوگۆكان بابەتی گرژییەكانی ناو سوریا و هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی شەرع بێت بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكان.
لەكاتێكدا ئەحمەد شەرع شەوی ڕابردوو مەرسومێكی تایبەتی بە مافی كورد لەسوریا دەركرد و كەمتر لەكاتمێرێك دوای مەرسومەكە هێرشی قورس دەستیپێكردۆتەوە.