هەسەدە هۆشداری توند دەدات...هێرشێكی قورسیان تێكشكاند

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1776 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەدوای شانە تێکدەرەکاندا دەگەڕێن کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیرییان لەشارۆچکەی مەنسورە داوەو هەوڵەکانیانیان پوچەڵ کردوەتەوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،" هێزەکانمان بەدوای شانە تێکدەرەکاندا دەگەڕێن کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و سەقامگیرییان لە شارۆچکەی مەنسورە داوەو هەوڵەکانیانمان پوچەڵ کردوەتەوە".

هەسەدە ڕاشیگەیاند، هاوکات دەوریەو بڵاوەپێکردنی ئەمنی چڕکراوەتەوە بۆ دڵنیابون لەسەلامەتی دانیشتوان.

هاوکات هەسەدە ئەوەشی ئاشكراكردوە، شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و گروپەکانی دیمەشق بەردەوامە، کە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەیان پێشێل کردوە.

دەشڵێت،" پێکدادانی توندن لەگەڵ گروپەكانی سەر بەحکومەتی دیمەشق، لەناوچەی کێڵگەی نەوتی پورە لەباشوری تەبقە سەریهەڵداوە كە لەدەرەوەی ڕێككەوتنەكە بوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هەسەدە،  دەشڵێت،" هێزەکانیان لەئێستادا سەرقاڵی پێکدادانی توندن لەگەڵ گروپەكانی سەر بەحکومەتی دیمەشق، دوای پێشێلکردنی ڕێکەوتنە واژۆکراوەکە، لە اوچەی کێڵگەی نەوتی پورە لە باشوری تەبقە، کە لەدەرەوەی بازنەی ڕێککەوتنەکە بوو".

ئەمە دوای ئەوەدێت، ئه‌مڕۆ هێزەكانی هەسەدە له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوران به‌تایبه‌ت دێرحافر و مه‌سكه‌نه‌ ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردو له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی دیمه‌شق، له‌ناوچه‌كانیان جێگیركران.