شارپرێس:
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداری دەدات لەهاتنی سەرماو سۆڵەیەكی بەهێز تاكۆتایی ئەم هەفتەیەو دەڵێت، مەترسی دروستبونی شەختە هەیەو پێویستە لەبەیانیاندا هاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێران ئاگاداربن.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان، پێشبینیانكردوە شەپۆلێكی بەفرو باران لەسبەینێوە تا ڕۆژی سێشەممە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە هەربۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئاماژەی بەوەشکردوە، شەپۆلەكە لەسەرەتادا پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە پاشان درێژدەبێتەوە بۆ هەولێرو ناوچەكانی دیكە.
دەشڵێت، لەبەیانی ڕۆژی سێشەممەشدا پێشبینیكراوە لەسلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماشەوە لەڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە مەترسی دروستبونی شەختە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كەشناسیش پێشبینی شەپۆلێكی نوێی بەفربارینی كردوەو ئاشكرایكردوە، كەشەپۆلێكی بەهێزەو سەرجەم ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە.