شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى ئێران مه‌ترسیى هێرشكردنه‌سه‌ر عه‌لى خامنه‌یى ڕێبه‌رى وڵاته‌كه‌ى ناشارێته‌وه، به‌ڵام هۆشداریشده‌دات له‌هه‌ر كرده‌یه‌كى له‌و جۆره‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر هێرشێک بۆ سەر خامنەیی ڕێبەری مەزن، هاوتایە به‌ڕاگه‌یاندنى شەڕى سه‌رتاسه‌ریى"، به‌رپرسێكى ئه‌مریكیش واده‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر خامنه‌یى ئاشكراده‌كات.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "هێرشکردنەسەر ڕێبەری وڵاتەکەمان، هاوتایه بەڕاگه‌یاندنى شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ گەلی ئێران"، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەپۆلیتیکۆ-ى وتبوو، کاتی ئەوەهاتوە ئێرانیه‌كان بەدوای سەرکردایەتیه‌كى نوێ‌دا بگەڕێن.
سەرۆک کۆماری ئێران ئەمریکای بەهۆکاری ئازاری ئێرانییەکان زانی‌و وتویه‌تى، "یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکان، ئەو دوژمنایەتییە درێژخایەنەو گەمارۆ نامرۆڤانەیەیه کە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانییەوە سەپێنراوە به‌سه‌رماندا".
لاى خۆیشیه‌وه دان شاپیرۆ باڵیۆزی پێشوترى ئەمریکا لەئیسرائیل (لەسەردەمی باراک ئۆباما) ڕایگه‌یاندوه، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو، تره‌مپ فەرمانی تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بدات".
ئەو پێشبینییە دوای ئەوەهات، خامنەیی ترەمپی بەهۆکاری ئەو توندوتیژییە زانی کە ڕ‌وى له‌ته‌واوى ئێران كردوه به‌تایبه‌ت ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران‌دا.
له‌وه‌ڵامى خامنه‌ییدا ترەمپ لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، "ئێران پێویستی بەسەرکردایەتیه‌كى نوێ هەیە، چونكه خامنەیی تەمەنى 86 ساڵه‌و نەخۆشی دەرونیی هه‌یه".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، شاپیرۆ ئه‌وه‌شى وتوه، "ڕەنگە ئەمریکا هێرشی زیاتریش بکاتەسەر ئێران‌و ترەمپیش ناوه‌ستێت‌و به‌ڵێنى بەناڕازییە ئێرانییەکان داوه كه به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێده‌كات‌و باج به‌و حكومه‌ته ده‌دات كه کۆمەڵکوژیی ئەنجامداوە".
