شارپرێس:
گروپی (سەرایای ئەولیا‌ء دەم) به‌رپرسیارێتى خۆى له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سلێمانى ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ شەممە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن)، هێرشمانکردوەتەسەر ئامانجێکی گرنگی هێزەکانی ئەمریکا لەسنوری پارێزگای سلێمانی".
به‌گوێره‌ى ئەو ڕاگەیەندراوەی کە گروپەکە بڵاویکردوەتەوە، "هێرشەکەمان بەوردی ئامانجەکەی پێکاوە".
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی کاتی ئاڕاستەکردنی درۆنەکەو پێکانی ئامانجەکە لەلایەن ئەو گرووپە بڵاوکرایەوە، وەک بەڵگەیەک بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.
سەبارەت بەزیانەکان، تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی یان فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق سەبارەت بەقەبارەی زیانە گیانی‌و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
هه‌رچه‌نده ئه‌و گروپه چه‌كداره ئاماژه‌ى به‌ئامانجگرتنى ئه‌و شوێنه كردوه كه مه‌به‌ستیان بوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، دواى ئه‌وه‌ى درۆنه‌كه گەیشتوه‌ته‌سەر ئاسمانى فەرماندەیى هێزى پێشمەرگە لەسلێمانى، تەقەى لێكراوه‌و خراوه‌ته خوارەوە.
زانیارییه‌كانى شارپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى درۆنەکە، دوکەڵێکى ڕەش لەئاسمانى فەرماندەیى بەرزبوەته‌وە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتوه‌ته‌وه.
ئەم هێرشەی سلێمانی لەکاتێکدایە، کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا زنجیرەیەک هێرشی هاوشێوە لەهەولێر، بەغداو دهۆک ئەنجامدراون کە تێیاندا بنکەو بارەگاکانی پەیوەست بەسوپای ئەمریکا کراونه‌ته ئامانج.
به‌بڕواى چاودێران هێرشه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆى سه‌ر سلێمانى، تەنها لێدانێکی سەربازی نییە؛ به‌ڵكو پەیامێکی سیاسیی توندە، به‌ئامانجگرتنى سلێمانی کە بەناوچەیەکی ئارام دادەنرا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چیتر هیچ بستە خاکێک لەهەرێمی کوردستان لەدەرەوەی بازنەی ئەم ململانێیە نەماوە.