توركیا هەڕەشە دەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند کە هێرشکردنە سەر ئاڵای وڵاتەکەی لەسنوری نێوان نوسەیبین و قامیشلۆ لەلایەن لایەنگرانی یەپەگەوە، تەنها ئیستفزازییەک نییە بەڵکو هەوڵێکی ڕونە بۆ تێکدانی سەقامگیری تورکیاو پەکخستنی هەوڵەکانی دژە تیرۆر.

ناوبراو هۆشداری توندی دا کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی تورکیاو سووکایەتیکردن بە بەهاکانیان، بەتوندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.

دوران جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم جۆرە کارە ترسنۆکانە ناتوانن ورەی دەوڵەت و یەکڕیزی گەل لاواز بکەن، بەڵکو پێداگرییان لەسەر نەهێشتنی تیرۆر زیاتر دەکات.

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوەیەکی ورد کردوە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی لەپشتین، و بەپێی یاسا ڕوبەڕوی سزای توند دەکرێنەوەو هیچ هێرشێک بێ سزا تێپەڕ نابێت.