جارێکی دیکە بارزانی و شەرع پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردیان تاوتوێ کرد.


سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ئەحمەد ئشەرع لەو پەیوەندییەدا دوپاتیکردوەتەوە کە تەواوی مافە نیشتمانی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد لە سوریا پارێزراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەرامبەردا، مەسعود بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەمدواییەی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕیوە و ئەم هەنگاوەی بە گرنگ و پۆزەتیڤ وەسف کردووە.

بەپێێ ڕاگەیەنراوەکە، هەروەها هەردولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی لە ناوچەکەدا، پێویستە پرۆسەی ڕاوێژ و هەماهەنگی هاوبەش لەنێوانیاندا بەردەوام بێت. ئامانجی ئەم هەماهەنگییە چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و کارکردنە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەک بکات.