شارپرێس:
نێردهی ئهمریكا بۆ كاروباری سوریا
پەیامێك ئاڕاستەی حكومەتی نوێی عێراق دەكات و دەڵێت،" پێکهێنانی حکومەتێک
لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بەڕێگهی هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و
ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە".
تۆم
باراك، نێردهی ئهمریكا بۆ كاروباری سوریا لهههژماری تایبهتی خۆی
لهتۆڕی ئێكس پەیامێكى كورتى ئاڕاستەی حكومەتی نوێی عێراق كردو ڕایگەیاند،"
پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بەڕێگهی هاوکارییەکانی
لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی
ناوچەکەیە".
ئەمە لەكاتێكدایە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق ئەنجامداو پهیامی توندی وڵاتهكهی بهعێراق گهیاند،
وتویهتی، "دەبێت بڕیارەکانتان دروست بێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەژێر
دەسەڵاتو کاریگەری ئێران بمێنێتەوە، هەرگیز لەکێشەو گرفتەکانی ناوچەکەش
ڕزگاری نابێت".