شارپرێس:
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال گواستنەوەی چەكدارانی داعشی بۆ عێراق بەتایبەت بۆ زیندانەكانی پارێزگای نەینەوا بەمەترسی گەورە ناودەبات و دەڵێت،" بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین کە ئەو چەتانە لەپارێزگای نەینەوا جێگیر بکرێن، بونیان مەترسییەکی گەورە دەبێت بۆ سەر هەموو گەلە جیاوازەکانی عێراق".
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال لەبرەی گواستنەوەی چەكدارانی ناو زیندانەكانی سوریا بۆ عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ شەڕو ململانێکانی سوریا دەکەین، ئهوكاتهی داعش لەساڵی 2014 هێرشی کردە سەر ڕۆژاڤا، هێرشی کردە سەر شەنگالیش، بۆیە لەکاتی هێرشەکانی داعشدا چارەنوسی ڕۆژاڤاو شنگال وەک یەک بوو، بەڵام شنگال بەپشتیوانی خەڵک و چەکدارەکانیان لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرا".
دەشڵێت،" ئەو چەتانەی لەعێراقەوە بەرەو ناوچەی سوریا هەڵهاتبون، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە یان كوژران یان دهستگیركران، هەزاران باندی مەترسیدار کە بەشدارییان لەجینۆسایدی گەلان و ژناندا کردبوو، لەلایەن شەڕڤانانەوە بەدیلگیران و لەزیندانە جیاوازەکاندا دانران".
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە"دوای ڕەزامەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان، گروپە چەتەکانی سهر بهدیمهشق و گروپە چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورکیا سەرەتا هێرشی جینۆسایدیان لەدژی گەلی کورد و کۆمەڵگەی ئێزدیمان لەحەلەب ئەنجامداو کوشتیان و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتییان دژی ژنان و خەڵک و شەڕڤانان ئەنجامدا، پاشان بەسەرکردایەتیکردنی ئەو هێزانە ڕویان لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کردو دەیانویست هەمو ئەو دیلانە لەزیندان بڕفێنن".
لەدرێژەی ڕاگەیەدنراوەكەیدا ئەوەش ئاشكرادەكات كە،"بەگوێرەی زانیاریهكان، زۆرێک لەباندەکان ئازادکراون، کە نزیکەی حهوت هەزاریان عێراقین، ئەوانی دیکەش بیانین کە بەڕەزامەندی حکومەتی سودانی ڕەوانەی عێراق دەکرێن، بڵاوەپێکردنی ئەو ئەندامە مەترسیدارانەی داعش کە مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە لەعێراق و کوردستان، نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاتر کردوە، وەک بۆمبێکی نەتەقیوو وان".
ئەنجومەنەكە لهڕاگهیهندراوهكه دەشڵێت،" وەک پێکهاتەی ئێزدی بونی ئەو چەتانە لەعێراق وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی خۆمان دەبینین، بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین کە ئەو چەتانە لەپارێزگای نەینەوا جێگیر بکرێن، بونیان مەترسییەکی گەورە دەبێت بۆ سەر هەموو گەلە جیاوازەکانی موسڵ، یان دەبێت بەتەواوی لەعێراق دەربکرێن، یان دور لەناوچەکانی ئێمە جێگیربکرێن و بەزوترین کات بەئامادەبونی هەموو ئەو گەلانەی کە بەجینۆسایددا تێپەڕیون دادگایی بکرێن".
هاوكات جەختیش دەكەنەوە، گەلەکەمان و ژنانی ئێزدی دەبێت بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن نەک هیچ دەوڵەت و هێزێکی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانبارانە دەبێ سزا بدرێن، حكومهتی عێراقیش دهبێت گوێ لهخهڵك بگرێت و بڕیاری كۆتایی لهبارهی ئهو دۆسیهوه بدات، بهپێچهوانه بهرپرسیار دهبێت لهههركێشهیهك كهسهربههڵبدات".
ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، ئەوەش دوپاتدەكەنەوە كە "ئێزدییەکان دەبێت لەبەرامبەر هەڕەشەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاو گروپە چەتەکان بپارێزرێن، داوا لەهەمو ڕزگاربوانی داعش دەکەین کە لە دەرەوەی وڵات و لەوڵاتدا دەژین و هەمو کەسایەتی و چالاکانی ئێزیدی، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەنگاو بنێن بەرامبەر بەهەوڵە نوێیەکانی جینۆسایدی چەتەکان".
ئەم هۆشدارییانەی ئەنجومەنی خۆشسەری شەنگال لەكاتێكدایە، لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە زیاتر لە 300 چەكداری داعش بۆ زیندانەكانی عێراق گواستراونەتەوە.