شارپرێس:
ئەنجومەنی وزاری ئابوریی فیدراڵی ڕایگەیاند، عێراق بەهەر بارودۆخێكدا بڕوات، موچەو دەرماڵەی موچەخۆران دەستکاری ناکرێت.
ئەنجومەنی وزاری ئابوریی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوەو ڕایگەیاندوە، لەبڕیاری پێشوماندا بڕیامان لەسەرداوە، بەهیچ شێوەیەک دەستکاری موچەو دەرماڵەی موچەخۆران ناکەین، هاوکات هیچ لێبڕینێک لەموچە ناکرێت.
لەبەیاننامەیەکدا هاتوە، وەزارەتی دارایی داوای کردوە یەکەکانی خەرجکردن لیستی موچەی تەواو پێشکەش بکەن، سەبارەت بەدانپێدانانی بڕوانامەی ئەکادیمی، بڕیارەکە ئەو کەسانەش ناگرێتەوە کە ڕەزامەندی پێویستیان بۆ خوێندن بەدەستهێناوە.
لەعێراق دوای ئەوەی دەنگۆی بڕینی دەرماڵە و لێبڕین لەموچە بڵاوکرایەوە، بەخێرایی کاردانەوەی هاوڵاتییانی لێکەوتەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.