شارپرێس:
ئەنجومەنی سەرتاسەریی خۆپیشاندانەکان بە شارپرێسی ڕاگەیاند،" وێرای سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەموو دەنگ و ڕەنگ و
تەمەن و پیشەکانیانەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا توانییان بەشێوەیەکی بەرفراوان
بەشداریی لە خۆپیشاندان و کەرنەڤاڵەکانی پشتیوانی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بکەن، پێیان ڕادەگەیەنین لەسلێمانی سبەینێ سێشەممە دەکەینە پشوویەک بۆ خۆپیشاندانەکان و ئامادەکاریی دەکەین بۆ ڕۆژی
چوارشەممە بۆ ئەوەی کەرنەڤاڵێکی گەورە و بەرفراوان لەسەرجەم شارەکان ئەنجام
بدەین.
سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی سەرتاسەریی خۆپیشاندەران ئەوەشی بۆ
شارپرێس ئاشکراکرد، خۆپیشاندان و کەرنەڤاڵەکان تاکو ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش و
رێکخراو بەرێوەچوون و دەنگدانەوەی گەورەیان هەبوە لەسەر ئاستی ناوچەکە و دونیا و
کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر دۆخی رۆژئاوا جێهێشتوە.
سەبارەت بەوەی بۆچی سبەینێ دەکرێتە پشووی خۆپیشاندانەکان
و هیچ چالاکیەک بەڕێوەناچێت، سەرچاوەکە بە شارپرێسی وت،" بۆ هەڵسەنگاندنی هەفتەی
یەکەمی خۆپیشاندانەکان و ئامادەسازی بۆ رۆژانی داهاتووی چالاکیەکان بریارمانداوە وەک
ئەنجومەن هیچ چالاکیەک رێک نەخەین بۆ سبەینێ و هەموو توانامان بخەینە گەر بۆ ئەوەی
رۆژی دواتر کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری لە سەرجەم ناوچەکان ئەنجام بدەین ".
