شارپرێس:
دوای بەڕێکەوتنی کەشتیی
فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا بەرەو سنورە ئاوییەکانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات
رایگەیاند، رێگە نادەن خاک و ئاسمان و سنورە ئاوییەکانیان لەدژی ئێران
بەکاربهێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" رێگە نادەن سنورەکانیان بۆ هەر کردەیەکی
سەربازی لەدژی ئێران بەکاربهێنرێت و هیچ پاڵپشتییەکی لۆجیستی پێشکەش بە کردەوەیەکی
سەربازی لەو جۆرە ناکەن ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
دوپاتیدەکەینەوە کە باوەڕمان بە پتەوکردنی لێکتێگەیشتن و کەمکردنەوەی
ئاڵۆزییەکانە، هەروەها بە گرنگی دەزانین هەموولایەن پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان
و رێز لە سەروەری وڵاتان بگرن ".
هاوکات، بەرپرسێکی باڵای
ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"ی راگەیاندوە، لەئێستادا کەشتی فڕۆکەهەڵگری
( یو ئێس ئێس ئیبراهام لێنکۆڵن) گەیشتوەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی
ئەمریکی لە زەریای هیندی.