شارپرێس:
دوای بەدواداچونێکی شارپرێس، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رونکردنەوەیەک لەبارەی چۆنیەتی گەیاندنی
کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیەکانی
کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکەن، راشیدەگەیەنێت،
هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سنور، لەبەر ئەوەی پێویستی بە رەزامەندی
پێشوەختە هەیە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم
لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئەوەی لە
رێکەوتی 22ی کانونی دوەمی 2026، پارێزگا و
ئیدارە سەربەخۆکان راسپێردران بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری مرۆیی
بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، بە سوپاسەوە هەڵمەتی گەورە لە هەموو
کوردستان دەستیپێکردوە و بڕی زۆر پاڵپشتی و شتومەکی جۆراوجۆر لەلایەن هاونیشتیمانیان
کۆکرانەوە و پرۆسەی گەیاندنیان بەشێوەی سەلامەت لەڕوی لۆجستی و ئیدارییەوە دەستیپێکردوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران
و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکەن
".
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خیرخوازان دەکات بەردەوام بن لە
پێشکەشکردنی دەستی هاوکاری بە هەمان ئەو میکانیزمەی داندراوە و رایدەگەیەنێت،"
هیچ کەس و لایەنێک کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سنور لەبەر ئەوەی پێویستی بەئامادەکاری
و رەزامەندی پێشوەختە هەیە ".
وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکرد،" بەڕێوەبەرایەتیەکانی
کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان هەموو ئامادەکارییەکان لەروی کۆکردنەوە،
رێکخستن و پۆلێنکردنی کەلوپەلەکان و گەیاندن و گواستنەوەیان بۆ رۆژئاوای کوردستان
لە ئەستۆدەگرن، سەردانیان بکەن و بەو میکانیزمەی داندراوە کۆمەک و پاڵپشتی بگوازنەوە
رۆژئاوا ".
بهگوێرهى بهدواداچونێكى شارپرێس دهركهوت، لهههر ناوچهو جێگهیهكى كوردستانهوه هاوكاریى بۆ ڕۆژئاواى كوردستان كۆبكرێتهوه، دهبێت لهڕێگهى دهزگاى خێرخوازیى بارزانیو بهلۆگۆى ئهو دهزگایهوه بگهیهنرێت، سهرچاوهیهكى شارپرێس دهڵێت:"حكومهت ئهو ههماههنگیهى لهگهڵ ڕۆژئاواى كوردستان كردوه كه ههر هاوكارییهك لهباشور كۆبكرێتهوه، دهبێت بهو شێوازه بگهیهنرێت".