شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل
رەخنەی توند لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت و دەڵێت، بەهۆی
بێدەنگی نێودەوڵەتییەوە کورد لە حەلەب دەسڕێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوەی
لە سوریا و بەتایبەت لەحەلەب بەرامبەر کورد دەکرێت تەنها بەهۆی ناسنامەکەیانە
".
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی دەکات و رایدەگەیەنێت،" بێدەنگی لەو پرسەدا بێ لایەنی نییە
".
رۆژی 6ی کانونی دوەمی ئەمساڵ چەکدارانی سەر بە دیمەشق هێرشیان بۆ سەر
هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب دەستپێکرد و داگیریان کرد، کە
دوو گەڕەکی کوردنشینن.