شارپرێس:
راوێژكاری رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی شەمخانی هۆشداری توند دەداتە ئەمریكا.
عەلی شەمخانی لە هۆشدارییەكەیدا دەڵێت هەر لێدانێكی سنوردار یان كردەوەیەكی سەربازی ئەمریكا لە هەر سەرچاوەیەكەوە یان لە هەر ئاستێكەوە بێت، ئەوا ئێمە بە دەستپێكی جەنگ سەیری دەكەین.
هەروەها سوپای پاسداران رایگەیاند لەرووی مەیدانیەوە كۆنترۆڵی رەوشەكەمان كردووە و پلانمان هەیە بۆ هەموو سیناریۆیەك.
هەر لەچوارچێوەی پەرەسەندنی گرژییەكانی ئەمریكا و ئێران، دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی بڕیارێك دەكات بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران.
سوپای پاسداران دەشڵێت ترساندن لە رێگای دروستكردنی كەشی شەڕ و ناردنی فڕۆكەهەڵگر رەفتارێكی كۆنی كاربەدەستانی ئەمریكایە.