پەیامێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و گرنگی بەڕێوەچونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گرووپی سەیدو شوهەدا لە بەغداد کۆبونەوەو هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، هەردولا جەختیان لە پابەندبون بە وادە دەستورییەکان و گرنگی بەڕێوەچونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان تاکو ئێستا یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتون بە کاندیدێکی هاوبەش، یەکێتی سورە لەسەر کاندیدکردنی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێنی وەک کاندیدی سەرەکی خۆی هێشتوەتەوە.