شارپرێس:
دوای
ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کرد، لەئەگەری
دیاریکردنی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەغدا خۆپیشاندان لەدژی ئەو هەڵوێستەی
سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد.
میدیای
فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، خۆپیشاندانەکە کە لەنزیک ناوچەی سەوز بەڕێوەدەبێت، مەبەست
لێی پاڵپشتیکردنی سەروەری بڕیاری عێراقە و خۆپیشاندەران دەستوەردانەکانی
ئەمریکایان لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان رەتکردەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
خۆپیشاندەرانی بەغدا جەختیان لەسەر سەروەری بڕیاری عێراق کردەوە، هاوکات
دەستوەردانی دەرەکییان لە پرسە ناوخۆییەکان رەتکردەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەپەیامێکدا وتی،" بیستومه بەرپرسانی عێراق دەیانەوێت نورى مالیكى بکەنەوە
بهسهرۆك وهزیران، ئێمە مالیكیمان قبوڵ نییهو ئهگهر ببێتهوه بهسهرۆك وهزیرانیش،
ئهمریكا هیچ هاوكارییهكى عێراق ناكات".