شارپرێس:
ناوه‌ندى وه‌رگرتنى چه‌كدار له‌شاره‌كانى دێرەزۆرو ڕەققە
جمه‌یان دێت، په‌یتا په‌یتا هه‌ندێكیان به‌زۆرو هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر خواستى خۆیان،
خۆیان ده‌كه‌ن به‌ناوه‌نده‌كانداو ناوى گه‌نج‌و لاوه‌كانیان ده‌نوسن، چاودێران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى،
ئەو هۆزه عه‌ره‌بیه خێڵه‌كیانه له‌خشته ده‌برێن لەشەڕێکی تائیفیدا لەدەرەوەی
سنورەکانی سوریا‌و ئەمەش مەترسییەکی بەرچاوى لێده‌كه‌وێته‌وه.
چاودێرانى سیاسیى‌و سه‌ركرده‌كانى كوردیش له‌ڕۆژئاواو
باكورى كوردستان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆزه عه‌ره‌بیه ده‌شته‌كیه‌كانى بیابانه‌كانى
دێرەزۆرو ڕەققە، هەمیشە به‌شێكبون له‌و هێزانه‌ى هاتونه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و به‌بێ هیچ
ستراتیژێك پشتیوانیى خۆیان بۆ ڕاگه‌یاندوه‌و هیچ كاتێك جێگه‌ى متمانه نه‌بون‌و به‌رده‌وامیش
بۆ زۆرێک لەپڕۆژە سیاسییەکان‌و بەرژەوەندییە ناوخۆیی‌و ناوچەییەکان به‌كارهێندراون،
جگه له‌كورد كه حسابێكى زۆر جیاوازیان بۆكراو پێگه‌و پۆستى گرنگیان پێدرا.
بەڕاگەیاندنی خەلافەتی داعش، ڕەققە (پایتەختی خەلافەت)و
دۆڵی دێرەزۆریش بونە ناوچه‌یه‌كى گه‌وره‌و فراوانى چه‌كدار بۆ وەرگرتنی چەکداران‌و
لایه‌نگرانى داعش.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كان باسیان كردوه، داعش نەخوێندەواری بەربڵاوی
ناو هۆزه‌كان‌و هەروەها ناکۆکییە به‌رده‌وامه‌كانى ناویانى قۆسته‌وه‌و لەشەڕو پێکدادانەکانی
نێوانیاندا سودى لێ وه‌رگرت، وەک ئەوەی لەگەڵ هۆزی شەعیتاتدا ڕویدا، کە توشی کۆمەڵکوژیی
بەرفراوانبون.
ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده نه‌یكردو فشارى ئه‌مریكاى ڕه‌تكرده‌وه..
شه‌رع به‌هۆزه عه‌ره‌به‌كانى جه‌كات
به‌ر له‌په‌لامارى چه‌كداره‌كانى شه‌رع بۆسه‌ر هێزه‌كانى
سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا داواى له‌هه‌سه‌ده
كردبوو، شه‌ڕى گروپه چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بكات له‌سنوره‌كانى سوریا‌و عێراق،
به‌ڵام ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌و داواكارییه‌ى به‌توندى ڕه‌تكردبوه‌وه‌و ڕایگه‌یاندبوو،
هه‌رگیز ناچنه شه‌ڕێكه‌وه، كه شه‌ڕى ئه‌وان نییه.
دوابەدوای فشار‌و په‌لاماره‌كان به‌گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مریكا
بۆ شه‌رع بۆسه‌ر هه‌سه‌ده‌و کشانەوەی شه‌ڕڤانان لەشاره گه‌وره‌كانى دێرەزۆرو ڕەققەو
باڵاده‌ستبونى گروپه‌كانى شه‌رع له‌و دوو ناوچه فراوانه‌دا، ئێستا ناوچەکە شاهیدی
هەڵمەتە بەرفراوانەکانی وه‌رگرتنى چه‌كدارى هۆزه‌كانه.
چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێناچێت سەرکردەى هۆزه عه‌ره‌به‌كان
لەو مەترسییە تێبگەن کە شه‌رع به‌نیازى چییه‌و چه‌كداره‌كانیان بۆ كوێ ڕه‌وانه ده‌كات‌و
ئاكامه‌كه‌شى چى ده‌بێت.
چاودێرانی ناوخۆیی پشتڕاستیانکردەوە، "ئه‌وه‌ى ئێستا
شه‌رع له‌ناو هۆزه‌كان ده‌ستیپێكردوه، پلانێكى ئه‌مریكیه كه بریتیه له‌وه‌رگرتنى
چه‌كدارێكى زۆرى هۆزه عه‌ره‌به‌كانى دێره‌زۆرو ڕه‌ققه‌و دواتریش بردنیان به‌ئاراسته‌ى
سنورى سوریا‌و عێراق، پاشانیش به‌رپاكردنى شه‌ڕێكى گه‌وره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى
شه‌عبیدا".
چاودێران پێیانوایە، ئەو هەوڵانەی دامەزراندنی چه‌كدار پەیوەستە
بەپلانە ناوچەیی‌و نێودەوڵەتییەکان کە ئامانجیان تێکدانی نفوزی ئێرانە لەعێراق، بەتایبەتی
لەڕێگەی نەهێشتنی هێزەکانی حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هۆزه‌كان
ئامادەدەکرێن بۆ ئەوەی ببنە به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌ى كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وانه‌وه
نییه.
سەرچاوە ده‌ڵێن، "سەرکردایەتی ئێستای سوریا ڕازیبوە
بەداواکارییەکی ئەمریکی بۆ بەشداریکردن لەهەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی هێزەکانی
حه‌شدى شه‌عبى له‌سنوره‌كان‌و قوڵایى خاكى عێراق".
هه‌روه‌ك شرۆڤه‌كاران هۆشداریده‌ده‌ن، ئه‌و پلانه مه‌ترسییه‌كى
گه‌وره دروستده‌كات به‌وه‌ى، مه‌ترسیى لێكه‌وته‌ى جه‌نگێكى خوێناوى لێده‌كرێت‌و
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى ئێجگار خوێناوى لێده‌كرێت
له‌نێوان هۆزه عه‌ره‌به‌كانى سوریا به‌رله‌وه‌ى بگه‌نه عێراق.
