شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه، ئه‌وكه‌سه‌ى له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رو ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه دیاریكراوه وه‌ك پارێزگارى نوێى حه‌سه‌كه كورده‌و باوكى شه‌هیدێك‌و خاوه‌نى پێنج شه‌هیدى خێزانه‌كه‌یه‌تى، بڕیاریشوایه ئه‌مڕۆ بچێته دیمه‌شق‌و له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى سوریا سوێندى یاسایى بخوات‌و ده‌ستبه‌كاربێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "ئەندازیار نوره‌دین بەپایەی یەکێتیی نەتەوەیی‌و پردی برایەتی عەرەب‌و کورد لەشاری حەسەکە ناسراوە".
شه‌وى ڕابردوو ئەندازیار نورەدین عیسا ئەحمەد ناسراو بەئەبو عومەر خانیکا، بەفەرمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان‌و ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه، بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەی کوردنشین دیاری‌کرا.
برایه‌كى ئەندازیار نورەدین عیسا هەواڵەکەی پشتڕاستکردوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تى، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌ندازیار نوره‌دین دەچێتە دیمەشق بۆ سوێندخواردنی یاسایی‌و وەرگرتنی پۆستەکە".
سوێندخواردنى نوره‌دین عیسا له‌دیمه‌شق له‌باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سوریا ده‌بێت‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسیى‌و سه‌ربازیش له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه یاوه‌ریى ده‌كه‌ن بۆ دیمه‌شق.
نورەدین عیسا لەساڵی 1969 له‌شارى قامیشلۆ لەدایکبوە، ئەندازیاری پەیوەندییەکانە، خەڵکی قامیشلۆیەو کەسایەتییەکی ناسراوی پارێزگای حەسەکەیە، کەسێکی نزیکی مەزڵوم عەبدییە، پێشتر چەندین پۆستی حکومی هەبوە، دوایین پۆستیشى، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حەسەکە بوە.
ساڵی 1993 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌به‌شى ئه‌ندازیاریى (ئەلیکترۆنیات) به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆ ماوەیەکیش بەرپرسی بەشی بەرهەمهێنان بوە لەدەوڵەتی سوریادا.
لەگەڵ دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەرو هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات، لەزۆرێک لەدامودەزگاکانی ئیداریدا پۆستی وەرگرتوە، یەکێک له‌وانه‌ش بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هه‌سه‌ده بوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شارپرێس وتى، "ئه‌ندازیار نوره‌دین عیسا، باوكى شه‌هیدێكه واته كوڕێكى شه‌هیده‌و خاوه‌نى پێنج شه‌هیدى دیكه‌ى بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كه‌یه‌تى له‌وانه‌ش (دوو برا، برازایه‌ك، مام‌و مامێكى دایكیشى)، سه‌رجه‌میان له‌شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى حزبى به‌عس‌و چه‌كدارانى داعشدا شه‌هیدبونه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌وه‌شى وت، "نوره‌دین عیسا له‌بنەماڵەی خانی قامیشلۆیه بەتایبەتی گەڕەکی خانیکە، هاوكات نەوەی بنەماڵەیەکی بەڕێزی کوردەو نەوەی ئەحمەدی خانییەو ناو‌و ناوبانگیان به‌رفراوانه، خودى ئەندازیار نوره‌دین، بەپایەی یەکێتیی نەتەوەیی‌و پردی په‌یوه‌ندیى‌و برایەتی عەرەب‌و کورد لەشاری حەسەکە ناسراوە".
