شارپرێس:
دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدەو حکومەتی سوریا،
شه‌وى ڕابردوو، ئیدارەی خۆسەرو هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەو جێگری
وەزیری بەرگریی سوریا دیاریکرد.
سەرچاوەیەک لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
به‌شارپرێسى وت، "هەسەدە بڕیاریدا چیا کۆبانێ (چیا فورات) کە یەکێکە لەفەرماندە
دیارەکانی كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سوریا دیاریی
بکات".
چیا کۆبانێ یان چیا فورات، ئەندامی فەرماندەیی
گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتە، هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن، چیا كۆبانێ بەرپرسی
بەشی هەواڵگریی هەسەدەیە.
حاجى نه‌بۆ كه نازناوى (چیا كۆبانێ)ى هه‌یه،
لەساڵی 1974 لەشاری کۆبانی لەدایکبوە، زمان‌و ئەدەبی کوردی خوێندوەو لەساڵی 2022 لەزانکۆی
کۆبانێ بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى وه‌رگرتوه.
هەر لەسەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕۆڵێکی
گەورەی لەبەرگریکردن لەوڵاتەکەیی‌و لەبونیادنانی هێزی کوردیى (یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و
دواتریش هه‌سه‌ده) هەبوە.
چیا كۆبانێ لەساڵی 2015 کە هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) پێکهێنرا، بوه یه‌كێك له‌فه‌رمانده دیاره‌كان‌و فەرماندەیی زۆربه‌ى میحوه‌ره‌كانى
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش‌و دوژمنى كردوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه،
"چیا كۆبانێ فەرماندەیی زۆرێک لەنوێنەرایەتییە سەربازییەکانی کوردیشى كردوه،
هاوكات بەشداریی لەپلاندانان‌و سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کردوە بۆ
بەرگریکردن لەدژی ڕێکخراوە توندڕەوەکان".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیكرده‌وه،
"چیا كۆبانێ ڕۆڵی گەورەی هەبوە لەڕێکخستنی هێزەکان‌و بونیادنانی پێکهاتەی سەربازیی‌و
ئیداریی له‌ڕۆژئاواى كوردستان، هه‌روه‌ها لەچوارچێوەی ئیدارەی خۆسەردا بەشداریکردوە
لەپتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە هەرێمایەتییەکان".