شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌رپرسێكى باڵاى
قه‌ندیل ئاشكرایكردوه، هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى سعودیه‌و قه‌ته‌ر چه‌ندین ملیار دۆلاریان
بۆ شه‌ڕ دژى ڕۆژئاواى كوردستان بۆ هۆزه عه‌ره‌به‌كان ناردوه‌و ئه‌وكاره‌ش له‌ڕێگه‌ى
توركیاوه كراوه، ده‌شڵێت، "شەڕی ڕۆژئاوا شەڕی هەقە لەدژی ناهەقی، شەڕی ڕۆژئاوا
شەڕی ڕەوشتە لەگەڵ بێڕەوشتی، ئەوکەسەی نەتەوەپەرستیی‌و ئایین پەرەستیی دەکات، ئایین‌و
نەتەوەش دەفرۆشێت، سروشتی ئەوکارە وایە".
زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە)
له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەوەی لەڕۆژئاوادا خیانەتی لەکورد کردوە عەرەب نییە،
بەڵکو چەند سەرۆک عەشیرەتێکن کە سعودیه‌و قەتەر بەر لەچەند مانگ، بەڕێنمایی تورکیا
چەندین ملیار دۆلاریان پێداون بۆ ئەوەی لەدژی هەسەدە بوەستنەوە".
ده‌شڵێت، "شەڕی ڕۆژئاوا شەڕی هەقە لەدژی
ناهەقی، شەڕی ڕۆژئاوا شەڕی ڕەوشتە لەگەڵ بێڕەوشتیی، ئەردۆغان بەکێی وت برا، چاڵی بۆ
هەڵدەکەنێت، گەر ڕێگریی لەگەلەکۆمەی سەر ڕۆژئاوا نەکەین، هەموو بەشەکانی دیكه‌ى
کوردستان دەگرێتەوە".
وه‌كو زاگرۆس هیوا ڕایگه‌یاند، "لەساڵڕۆژی
دامەزراندنی پەکەکە، هەتەشە (گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع) هێرشیکردەسەر حەلەب‌و پۆلیسی
بەریتانیاش هێرشیکردەسەر کۆمەڵەی کوردیی لەندەن، بۆیه ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه،
ئەوکەسەی نەتەوەپەرستیی‌و ئایین پەرستیی دەکات، ئایین‌و نەتەوەش دەفرۆشێت، سروشتی
ئەوکارە وایە".
وه‌كو به‌رپرسه‌كه‌ى قه‌ندیل جه‌ختی له‌سه‌رده‌كاته‌وه،
"کوردبون واتە ڕێزگرتن لەژن‌و ژینگەو مرۆڤ، لەنێو ڕیزەکانی هەسەدەو یەپەگەو یەپەژەشدا
هەزاران شەهیدی عەرەب هەن".
