دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستیپێکرد

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای ئێرانی، کەمێک لەمەوبەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد.


ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێران بڵاویكردەوە، گەڕی یەكەمی دانوستانی ناراستەوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە تایبەتە بە دۆسییەی ئەتۆمی، بە نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان لە شاری مەسقەت دەستی پێکرد.

لەو دانوستانەدا عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران و ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی ترەمپ سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات.