ئەمریکا هەڵوێستێکی توند بەرانبەر بە مالیکی رادەگەیەنێت

عیراق

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1839 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر هاوپەیمانییە سیاسییەکانی داهاتووی عێراق نیشاندا و ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا ئامادەیە هەموو ئامرازەکان بۆ جێبەجێکردنی دیدگای دۆناڵد ترەمپ بەکاربهێنێت.

وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز هۆشدارییداوە لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی پێشووی حوکمڕانی و جەختی کردۆتەوە کە دەبێت حکومەتی داهاتوو بە کارایی و ڕێزەوە لەگەڵ واشنتن کار بکات.
 هەروەها ئاماژەی بە هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ترەمپ کرووەد کە دەڵێت لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکیدا عێراق بەرەو هەژاری و پشێوی ڕۆیشت و نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەی بدرێت.
ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر جارێکی تر مالیکی هەڵببژێردرێتەوە، تەواوی هاوکارییەکانی دەبڕێت و عێراق هیچ دەرفەتێکی بۆ سەرکەوتن و ئازادی نامێنێت.
 لە کۆتاییدا وەزارەتی دەرەوە جەختی کردۆتەوە کە سەرکردە عێراقییەکانیان لەم بڕیارانە ئاگادار کردۆتەوە و ڕێگری لە هەر ئەزموونێکی حوکمڕانیی دەکەن کە زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بگەیەنێت.

ئاکۆعەبدوڵڵا ئاڵی