شارپرێس:
دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان
هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆتاییهات و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو
گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، دانوستانەکان ئەرێنی بون.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، دوای تەواوبونی دانوستانی ئەمڕۆی
شاندەکەی ئێران لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەشاری مەسقەتی پایتەختی عومان، شاندەکەی
ئێران گەڕانەوە شوێنی مانەوەیان.
هاوکات، ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بڕیارە لە
چەند رۆژی داهاتودا شاندی هەردوو وڵات دانوستانەکان دەستپێکەنەوە.
لەلایەی دیکەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ زۆر باش بون و دانوستانەکان ئەرێنین، لێکتێگەیشتنیش هەیە لەسەر بەردوامی گفتوگۆکان لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە.