ناوەڕۆکی دانوستانەکەی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی دانوستانەکەی ئەمڕۆی تاران و واشنتۆن لە عومان ئاشکرادەکرێت، کە تێیدا ئێران جەختی لەسەر خواستەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کردوەتەوە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە، لە دانوستانەکانی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا لەمەسقەت، بەهیچ جۆرێک باسی توانا موشەکییەکانی ئێران نەکراوە، بەڵام باسی پیتاندنی یۆرانیۆم کراوە و بەرپرسانی تاران ئامادە نەبونە پیتاندنەکەی رابگرن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرپرسانی تاران هەستیان بەوە کردوە کە لە دانوستانەکانی ئەمجارەدا ئەمریکا هەندێک نەرمی نواندوە بەرامبەر داواکارییەکانی، وایدەبینن کە بەرپرسانی ئەمریکا تێگەیشتنیان بۆ خواستەکانی ئێران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، شاندی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆڤ لەمەسقەت لەگەڵ شاندی ئێران بەسەرۆکایەتی عەباس عراقچی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا.