شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) پاڵپشتی خۆى بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و سێ داواکارییش ئاشكراده‌كات كه له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سوریا‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته خستویانه‌ڕوو، سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت، "هه‌رچه‌ند ئێمه لایه‌نێكى ڕاسته‌وخۆ نه‌بوین له‌ڕێكه‌وتنى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق، به‌ڵام به‌هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى ده‌بینین‌و داواشده‌كه‌ین ئەم هەنگاوە سەربازییە بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی بەردەوام".
فەسڵە یوسف سەرکردەى دیارى ئەنجومەنی نیشتمانی کوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕایگەیاند، ئەنجومەنەکەیان پاڵپشتی لەڕێککەوتنی سەربازیی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و دەسەڵاتی گواستنەوە لەدیمەشق دەکات، ئەم لێدوانەش لەکاتێکدایە کە ناوچە کوردییەکان لەبەردەم مەترسیی جەنگ‌و ئاوارەبونێکی نوێدابون.
به‌وته‌ى فەسڵە، "هەرچەندە ئه‌نه‌كه‌سه لایەنێکی ڕاستەوخۆ نەبوە لەڕێککەوتنەکە، بەڵام بەهەنگاوێکی گرنگی دەبینین بۆ دورخستنەوەی مەترسیه‌كانى سه‌ر بونى كورد‌و جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه، پێویستە ئەم هەنگاوە سەربازییە بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی بەردەوام".
سه‌باره‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌نه‌كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و ئه‌سعه‌د شه‌یبانى، فه‌سڵه یوسف وتویه‌تى، "له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى سوریا‌و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، سێ داواکاری پێشکەشکران كه بریتین له‌دانپێدانانی فەرمی لەدەستوری سوریا وەک زمانێکی فەرمی لەپاڵ زمانی عەرەبیداو بکرێتە زمانی خوێندن، هاوكات چەسپاندنی گەلی کورد لەدەستوردا وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن‌و سەرەکیی سوریا، هه‌روه‌ها کورد وەک هاوبەشێكى ڕەسەن لەهەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەشداربن، نەک تەنها وەک بەشداربویەکی لاوەکی".
ئه‌وه‌شى وت، "سەبارەت بەبڕیاری ژمارە 13ی ئەحمەد شەرع کە تایبەتبوو بەدانپێدانان بەناسنامەو زمانی کوردی، ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌دیمه‌شق وتومانه، ئەمە هەنگاوێکی باشە، بەڵام بەس نییە، دەبێت ئەم مافانە لەدەستوری نوێی سوریادا جێگیربکرێن بۆ ئەوەی گرەنتی بن".
سه‌ركرده‌كه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه باسى له‌ڕۆڵی قەتەر لەقۆناغی نوێى سوریادا كردوه‌و وتویه‌تى، "له‌دیمه‌شق کۆبونەوەمان لەگەڵ لایەنی قەتەری کرد، چونكه ئه‌وان ئێستا ڕۆڵێکی میحوەریی گرنگیان هەیە لەسەقامگیریی سوریای پاش ئەسەد، لایەنی قەتەری ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دەربڕیوە".
