شارپرێس:
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى كۆده‌بێته‌وه، شارپرێس زانیویه‌تى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیى پاكێجێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك‌و كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس ده‌ڵێت، "سبه‌ینێ بافڵ تاڵه‌بانى پاكێجه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبه‌كه‌ى ده‌باته پیرمام‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى دوا كۆبونه‌وه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى كۆده‌بێته‌وه.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تى، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا، مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى پاكێجێك ئاماده ده‌كات له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار‌و كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى، "سبه‌ینێ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى پاكێجه‌كه ده‌باته پیرمام‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى پێكرد، "كۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى تاڵه‌بانى‌و بارزانى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌پیرمام‌و وه‌ك كۆتا دانیشتنیان ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار".
به‌ڵام شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه، هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیى نییه، "به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆبونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردویان، بڕیاریاندابوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌و به‌دیاریكراویش ڕۆژى چوارشه‌ممه كۆببنه‌وه".
