شارپرێس:
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم ڕاگەیەنراوێکى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلى موچه‌ى مانگى یه‌ك ده‌كه‌ین له‌به‌غداوه بۆ ئەوەی لەنزیکترینکاتدا دەست بەدابەشکردنی موچە بکەین".
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو نوسیویهتى، "دوای هەوڵو بەدواداچونەکانی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی کانونی دوەمی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێم، لەئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداریی‌و ژمێریاریەکان لەفەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواوکراون".
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، "چاوەڕوانى گەیشتنی تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لەنزیکترینکاتدا دەست بەدابەشکردنی موچە بکەین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ دارایی عێراق ته‌مویلى موچه‌ى مانگى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم بكات، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ 10ى 2ى 2026، به‌ڵام تائێستا موچه‌ى مانگى یه‌كى ڕابردوو دابه‌شنه‌كراوه‌و له‌چه‌ند ناوه‌ندێكى په‌روه‌رده‌ییش بایكۆتى ده‌وام كراوه.