کۆبوونەوەی ترەمپ و ناتانیاهۆ تەواو بوو

جیهان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 701 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی، جگە لە "پێداگری من لەسەر بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران"، وەک خۆی دەڵێت.

لە کۆتایی ئەو گفتوگۆیانەی کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند لە واشنتۆن، ترەمپ دەڵێت، کە بە ناتانیاهۆی وتووە "ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بژاردەی پەسەندکراوی ئێمەیە ئەگەر بێتەدی".

ترەمپ هیوای خۆی دەربڕی کە "ئەمجارە ئێرانییەکان زیاتر عەقڵانی بن".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ناتانیاهۆ "ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە لە غەززە و ناوچەکە بەگشتی بەدەست دەهێنرێت" تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە".