شارپرێس:
نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە شاری كۆبانێ پەكیكەوتووە. تۆڕەكانی ئاو تەنها بەشێكی كاردەكەن، پشت بە مۆلیدە دەبەستن، لەكاتێكدا نەخۆشخانە و نانەواخانەكان بە سووتەمەنی سنووردار كاردەكەن.
رێكخراوەكە ڕایگەیاند كە ئەم هەفتەیە نوێنەرایەتیی هەڵسەنگاندن بە سەرۆكایەتی تیمەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان چووەتە ناو كۆبانێ، ئەمەش یەكەم سەردانی لەم جۆرەیە لە دوای ئەوەی لە مانگی یەكدا پێكدادان لەوێ سەریهەڵدا و شارەكە گەمارۆدرا.
ئەو رێكخراوە ڕوونیكردەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵسەنگاندنەكەی لە شارەكەدا ئەنجامداوە، لە كاتێكدا تیمە مرۆییە ناوخۆییەكان ڕاپۆرتیان كردووە كە دۆخەكە تاڕادەیەك ئارامە.
نووسینگەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانی دوو كاروانیان گەیاندووەتە شارەكە كە لە ٥٢ بارهەڵگر پێكهاتبوون، جگە لە كلینیكێكی گەڕۆك. هەروەها دەڵێت، كە كاڵا و سووتەمەنی لە ڕێگەی ڕێڕەوی بازرگانی سنووردارەوە دەچنە ژوورەوە، بەڵام بە ڕێژەیەكی پێویست نییە بۆ دابینكردنی پێداویستییە ڕاستەقینەكان.