شاندی ئاسایشی ڕۆژئاڤا گەیشتە شاری عەفرین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: کەنداڵ جودی

شاندێکی فەرماندەیی ئاسایشی ڕۆژاڤا بە سەرۆکایەتی سیامەند عەفرین لەگەڵ فەرماندەی ئاسایشی گشتی حەلەب و حەسەکە گەیشتنە شاری عەفرین.

ئامانجی سەردانەکە بۆ ڕێکخستنی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەی عەفرینە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ شارەکە.

سەرچاوەیەکی تایبەت دەڵێت کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچووەو کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو.

سەرچاوەکە دەڵێت، کارنامەی سەرەکی  گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەبووی عەفرین بوو، گەڕانەوەش بە زووترین کات دەستپێدەکات.