شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکی
نوێدا بنیامین ناتانیاهۆ سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل، ستراتیژی سەردەمی نوێی وڵاتەکەی
ئاشکرادەکات؛ ڕاگەیاندنی جەنگ دژی میحوەری سوننەی نوێ بەڕابەرایەتی تورکیاو
پاکستان، ناتانیاهۆ تەقە لەهەردوو بەرەی شیعەو سوننە دەکاتو نەخشەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەکێشێت کە تێیدا تورکیا وەک ئێرانی نوێو هیندستانیش وەک هاوپەیمانی ڕزگارکەر
وێنادهكات.
لەکاتێکدا ناوچەکە
لەناو دەریایەک لەتەمومژى سیاسییو سەربازیدایە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل، پەردەی لەسەر ستراتیژێکی نوێ لادا، ناتانیاهۆ باس لەوەدەکات، ئیسرائیل چیتر
تەنها لەململانێدا نییە لەگەڵ یەک بەرە، بەڵکو کار بۆ تێکشکاندنی دوو جەمسەری جیاواز
دەکات، ئهوانیش میحوهرى شیعەی لەرزیو و میحوهرى سوننەی لەدایکبوو.
ناتانیاهۆ لەوتارەکەی
شهوى ڕابردویدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئیسرائیل توانیویەتی چنگی میحوهرى شەڕ (بەئاماژە
بۆ ئێرانو میلیشیاکانی) بشکێنێت، پێموایه ئەم میحوهره لەلێواری داڕماندایەو ئیسرائیلیش
بەئۆپەراسیۆنی بێوێنە هەڕەشە بونییەکانی لەسەر خۆی لاداوە".
لهپهیامهكهیدا،
سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەمیحوهرى سوننەی رادیکاڵ كردو وتى، "ئەمەش
هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکانی نفتالی بێنێت کە پێیوایە تورکیا هەوڵدەدات سعودیە لەئیسرائیل
دوربخاتەوەو هاوپەیمانییەکی نوێ لەگەڵ پاکستان (کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە) دروستبکات،
بۆیه نایشارینهوه، ئیسرائیل ئەم جوڵەیەی تورکیا وەک هەڕەشەیەکی ستراتیژی نوێ دەبینێت
کە دەیەوێت جێگەی ئێران بگرێتەوە لەدژایەتیکردنی تەلئەبیب".
سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی
نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ ئیسرائیل، بەشێکی سەرەکییە لەو هاوپەیمانییە
نوێیەی ناتانیاهۆ باسیدەکات، وهك سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل وتى، "تهلئهبیب
دەیەوێت لەڕێگەی هیندستانەوە، هاوسەنگییەک لەدژی ئەو جەمسەربەندییە ئیسلامییە (شیعەو
سوننە) دروستبکات کە بەنەیاری خۆمانى دەزانین".
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوییدایە، ئیسرائیل دەیەوێت لەجیاتی شەڕی مەزهەبی، هاوپەیمانییەکی
بەرژەوەندیخواز دروستبکات کە هێزە گەورەکانی وەک هیندستانو هەندێک وڵاتی عەرەبی
(کە مەترسییان لەتورکیاو ئێران هەیە) لەخۆبگرێت، پرسیارەکەش لێرەدا ئەوەیە: ئایا
ناتانیاهۆ دەتوانێت لەیەک کاتدا ڕوبەڕوی دوو جەمسەری گەورەی جیهانی ئیسلامی ببێتەوە؟.
بهبڕواى شرۆڤهكاران،
لێدوانەکانی ناتانیاهۆ ئاماژەیەکی ڕونن بۆ ئەوەی کە نەخشەی ململانێکان لەناوچەکەدا
گۆڕانی ڕیشەییان بەسەرداهاتوە؛ ئیسرائیل چیتر تەنها بەدوای ئاشتیدا ناگەڕێت، بەڵکو
دەیەوێت بەپێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانیی لەگەڵ هێزە گەورەکانی وەک هیندستان، ڕێگریی
لەهەر جۆرە جەمسەربەندییەکی ئیسلامیی بگرێت کە پێگەی ستراتیژیی وڵاتەکەی بخاتە مەترسییەوە،
ڕۆژانی داهاتوش دەریدەخەن کە ئایا ئەم سەردەمە نوێیە سەقامگیریی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
یان ناوچەکە بەرەو گێژاوێکی قووڵتر دەبات.
