شاندێكی باكوور و رۆژئاڤای كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی ئەوروپا دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بڕیارە رۆژی چوار شەممە شاندێكی باكوور و رۆژئاڤای كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی ئەوروپادا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بكەن.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ڕۆژئاڤا و توركیا دەكرێت، لەژێر ناونیشانی “كورد و توركیا”، جگە لەو هێرشانەی كە گرووپەكانی حكومەتی كاتی سوریا دژی ڕۆژئاڤا كردویانە، پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی باكووری كوردستان و توركیاش تاوتوێدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لە ژووری سپینێلی لە نێوان كاتژمێر 4:00 بۆ 5:00ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆیی ئەوروپا لە چوارشەممەی داهاتوو لە برۆكسل بەڕێوەدەچێت.

شاندی ڕۆژئاڤا و شاندی باكووری كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكە دەبن. تێبینییەكانیان دەخەنە ڕوو و بەشداری گفتوگۆكان لەسەر دۆخی مرۆیی و سیاسی ناوچەكە دەكەن.

شاندەكەی رۆژئاڤا بریتییە لە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و رۆهڵات عەفرین ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە و شاندی باكووری كوردستان بەبەشداری ژمارەیەك پەرلەمانتاری دەم پارتییە لە پەرلەمانی توركیا.