ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لەبەیروت چۆڵ دەکات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی کرد کارمەندانی ناپێویست و خێزانەکانیان باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت چۆڵ بکەن.

 لە ٢٣ی شوبات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانێکی دەرکرد بۆ ڕۆشتنی کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەیروت و ئەندامانی خێزانەکانیان بەهۆی دۆخی ئەمنی بەیروتەوە.

 هەروەها کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیروت ڕێگای گەشتی کەسیان پێ نادرێت بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە.

 

لەو چوارچێوەیەدا هۆشداری بە ئەمەریکاییەکان دراوە سەردانی لوبنان نەکەن.