شارپرێس:
لیستی موچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە (23ـی شوباتی 2026) لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی کانونی دوەم (1) لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەینێ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دهشڵێت، هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لەسەر لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ
بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.