ئیسرائیل هاوپەیمانێتییەکی نوێ لەگەڵ سێ وڵات پێکدەهێنێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی جیدی کار بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نوێی سیاسی و ستراتیژیی نوێ لەناوچەکەدا دەکات. 


بەوتەی ناتانیاهۆ، ئەم ھەنگاوە وەک وەڵامێکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی "بەرەی شیعییە داڕوخاوەکە" و "بەرەی سوننییە گەشەسەندوەکە" لەناوچەکەدا. 

بەوتەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەم ھاوپەیمانییە نوێیە وڵاتانی وەک ھیندستان، یۆنان، قوبرس و چەندین دەوڵەتی عەرەبی و ئەفریقی و ئاسیایی لەخۆ دەگرێت.

 ناتانیاھۆ جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم پڕۆژەیە وەک سیستەمێکی تەواوکاریی و ھاوپەیمانییەکی 6 لایەنە دەبێت کە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری گەورە لەھاوسەنگییەکانی ناو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەریدا.