مالیکی لەبارەی کشانەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بڕیاریدا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1982 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوری مالیکی رەتیکردەوە لەکاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە و دەڵێت،" رێگە بەهیچ وڵاتێکی جیهان نادەم دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکات ".


سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" ئاماژەی بەوەکرد،" رێگە بە هیچ وڵاتێکی جیهان نادەم دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکات، رێگەش نادەم عێراق لە دەرەوە و لە وڵاتێکی دیکەوە بەڕێوەببرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەمریکا دەیەوێت حکومەتی داهاتوو بەبێ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان پێکبهێنرێت، منیش لێرەوە دەڵێم کە حکومەتی داهاتوو سەربازی نابێت، بەڵکو حکومەتێکی مەدەنی دەبێت ".

وتیشی،" ئەوەی دەیەوێت بەشداری لە حکومەتی داهاتوو بکات، دەبێت دەست لە چەک هەڵبگرێت، بەشێک لە گروپە چەکدارەکانیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئەوەی چەکەکانیان رادەست بکەن، چونکە نایانەوێت عێراق روبەڕوی مەترسی ببێتەوە ".

مالیکی باسی راشیگەیاند،" دەمانەوێت چەک بەشێوەیەکی مەرکەرزی تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها دەمانەوێت سوپایەکمان هەبێت لە ژێر فەرماندەیی یەک کەسدا بێت و قاچاخی نەوت و دۆلار لەعێراق رەتدەکەینەوە ".

باسی لەوەشکرد، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا گرنگە لەپێناو هەستانەوەی عێراق، هێزەکانی ئەمرتکا بەشێوەیەکی هێمنانە و بەپێی رێکارێکی گونجاو عێراقیان جێهێشت.