مەسرور بارزانی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی و پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەم هەنگاوە خواستێکی هاوپەیمانان و  پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو ڕێکەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەزارەتی پێشمەرگەش لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆرییان داوەو کارییان بۆیکردوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، سەرۆک وەزیران پاڵپشتی بەردەوامی ئەوەیکردوە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوبێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتی بەردەوامی هەبوە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆکرا لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.