شارپرێس:
لەهێرشێکی بێپێشینەو کتوپڕدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند، بنکەی نیشتەجێبونی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەتاران، بوە ئامانجی هێرشێکی چڕی ئاسمانیی، وێنەى مانگه دهستكردهكان کە لەلایەن ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"وە بڵاوکراونەتەوە، دیمەنی وێرانکارییەکی گەورەو بەرزبونەوەی دووکەڵ لەناو جەرگەی بڕیاردانی ئێران نیشاندەدەن، میدیاى ئیسرائیلیش دهڵێت:"خامنهیى كوژراوهو تهرمهكهى دۆزراوهتهوه".
وێرانکاریی لە"بیت ڕەهبەری"
بهگوێرهى ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، هێرشەکەى ئهمڕۆى ئهمریكاو ئیسرائیل، چەندین باڵەخانەی ستراتیژیی لەناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی ڕێبەری باڵاى ئێران پێکاوە، کە شوێنی کۆبونەوەی نهێنی بەرپرسە پلە باڵاکانی ئێران بوە، وێنەى مانگه دهستكردهكان دەریدەخەن کە چەند باڵەخانەیەک بەتەواوی تەختى زهوى بونو هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش ناوچەکەیان بەتەواوی گەمارۆداوە.
ئیسرائیلو ئەمریکا هەواڵی کوژرانی خامنەیی بڵاودەکەنەوە
لەکاتێکدا دەنگۆی کوژرانی عەلی خامنەیی جیهانی تەنیوە، میدیاکانی ئیسرائیلو دەستەی پەخشی فەرمی ئەو وڵاتە، وێنەیەکی خامنەییان بەنوسینی "کوژرا" بڵاوکردەوە، هاوکات، باڵیۆزی ئیسرائیل لەواشنتۆن بەرپرسانی ئەمریکی لە"کۆتاییهاتنی سەردەمی خامنەیی" ئاگادارکردوەتەوەو جهختیانكردوهتهوه، خامنهیى كراوهته ئامانجو كوژراوه.
تاران لەنێوان بێدەنگیو دڵەڕاوکێدا
هەرچەندە میدیا فەرمییەکانی ئێران هەوڵدەدەن دۆخەکە بەئاسایی نیشانبدەن، بەڵام پچڕانی پەیوەندییەکانو بڵاوبونەوەی هێزە تایبەتەکان لەشەقامەکانی تاران، ئاماژەن بۆ ڕوداوێکی گەورە، سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوەدەکەن، تەرمی چەندین کەسایەتی باڵا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دۆزراونەتەوە، كه یهكێكیان عهلى خامنهیى ڕێبهرى باڵاى ئێرانه، بهڵام تائێستا تاران هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بۆ نیشاندانی ڕێبەری ئێران بەزیندویی بڵاونەکردوەتەوە.
وهكو پێشتر ڕاگهیهنرا ئهمشهو عهلى خامنهیى پهیامێك بڵاودهكاتهوه، دهرنهكهوتنى بۆ بڵاوكردنهوهى پهیامهكه بهبڕواى چاودێران، گومانەکانی کوژرانی زیاترکردوە.
