شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران، لەپەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکە ڕایگەیاند،" کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڵەسەندنەوە لەئەنجامدەران و فەرماندەرانی ئەم تاوانە مێژوییە بەئەرک و مافی ڕەوای خۆی دەزانێت".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لەدوای سەرەخۆشی زۆر بەنوندی جەتخی كردەوە، كە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڵەسەندنەوە لەئەنجامدەران و فەرماندەرانی ئەم تاوانە مێژوییە بەمافێکی ڕەواو ئەرکێکی سەرەکی دەزانێت و لەسەر رێبازو ئامانجە نەمرییەکانی ئەو سەرکردەیە بەردەوام دەبێت.
وتیشی،" ئەم ڕوداوە گەورەترین تاقیکردنەوەو بەڵای ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە، تیرۆرکردنی باڵاترین مەقامی سیاسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رێبەرو مەرجەعی دیاری جیهانی تەشەیوع لەلایەن هێرشە شومەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل، بەڕاگەیاندنی جەنگی ئاشکرا دژی موسڵمانان، بەتایبەت شیعەکانی هەموو گۆشەیەکی جیهان دادەنرێت".
سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەش دوپاتدەكاتەوە، كە کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوێنخوازی و تۆڵەسەندنەوە لەئەنجامدەران و فەرماندەرانی ئەم تاوانە مێژوییە بەئەرک و مافی ڕەوای خۆی دەزانێت و بە هەموو توانایەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئەم بەرپرسیارێتییە گەورەیە دەکات".
ئەمە لەكاتێكدایە، میدیای فەرمی ئێران، درەنگانی ئەمشەو کوژرانی عەلی خامنەی، ڕێبەی باڵای ئێرانی پشتڕاستكردەوە.
