گروپێکی میلیشیای عێراقی بەرپرسیارێتیی خۆی لەهێرشکردنەسەر بنکەیەکی ئەمریکا لەهەولێر ڕاگەیاند

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گروپی (سەرایا ئەولیا ئەلدەم)ی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، "بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان لەشاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەئامانجگرتوە".

گروپەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لەڕێگەی پۆلێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەهەولێر ئەنجامداوە.

 

لەبەیاننامەکەدا هاتوە، "ئەم هێرشە لەچوارچێوەی پاپەندبون بەئەرکی شەرعی‌و وەک پاڵپشتییەک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی زایۆنی-ئەمریکی ئەنجامدراوە، هەروەها وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر بەرگریکردن لەسەروەریی عێراق".

 

تائێستا گروپەکە هیچ وردەکارییەکی دەربارەی قەبارەی زیانە گیانی‌و مادییەکانی هێرشەکە بڵاونەکردوەتەوە، هاوکات، لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق‌و فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕاستی‌و دروستیی ئەم هێرشە نەداوە.