خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگای سلێمانی – دوکان داخرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11756 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی پچڕانی کارەباوە، لە قەزای دوکان خۆپیشاندان دەستیپێکردو خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی – دوکانیان داخست.

هەردی حەسەن، پەیامنێری شارپرێس رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بەشێک لە دانیشتوانی قەزای دوکان بەهۆی نەبونی کارەباوە رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، بەهۆیەوە رێگەی سەرەکی نێوان دوکان – سلێمانی داخراوە.

ئەم ڕوداوانە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی کارمەندانی کێڵگە و دامەزراوەکانی وزە، بەرهەمهێنانی کارەبایان لە هەرێمی کوردستان کەمکردەوە، بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە.